ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەردەبڕێت

هەولێر-نۆرس پرێس

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێكکەوتنی ئازادکردنی دیلەکان و سامانە سڕکراوەکان رێککەوتنێکی بنەڕەتی نەبوە و بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گەل بوە، لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چاوەڕیی ئەمریکا ناکەن، بەڵام ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەو شوێنەوەی کە راگیراوە.

حسێن ئەمیر عەبدوللهەیان، وەزیری دەرەوەی ئێران له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك مامۆستای په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كان و زانستی سیاسی ئێران، رایگەیاند، رێککەوتنی ئازادکردنی دیلە ئەمریکییەکان و گەڕاندنەوەی سامانە سڕکراوەکانی ئێران رێککەوتنێکی بنەڕەتی نییە و هەوڵێکی ئەوان بوە بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گەل.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێی دانوستانی ئەمریکایان لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە نەکردوە و دوبارە پەکخستنەوەی دانوستانەکان لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە خشتەی کاری کۆماری ئێرانەوە.

عەبدوللهەیان وتیشی، “هەمو کاتێک ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لە بارەی دانوستانی ئەتۆمی بەپێی نوسراوەکانی سێپتەمبەر و پارێزگاری لە هێڵی سور”.

ئێران و ئەمریکا لە رۆژی 11ی مانگی (ئاب/8) بە نێوەندیگری قەتەر و عومان و دوای دو ساڵ گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی پێنج دیلی ئەمریکی لە ئێران و لە بەرامبەردا ئەمریکا سامانە سڕکراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور و عێراق ئازاد دەکات.

نوسراوی “سێپتەمبەر و پارێزگاری هێلی سور” پوختە و دوایین دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران بو، بەڵام ئیدارەی ئەوکاتەی ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپییەکان بەهۆی گومان لە رێژەی هەڵەی یۆرانیۆم لێی کشانەوە.