دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دێرەزوور تێکدرا وێستگەی ئاوی دیبان کەوتەوەکار

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمرۆ سێشەممە، ئیدارەی مەدەنیی بەرێوبەرایەتی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دێرەزوور توانی وێستگەی ئاوی دیبان بگەرێنێتەوە سەر کارەکەی، دوای ئەوەی لە رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی فورات روویاندا، وێستگەی ئاوی دیبان تێکدرا.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاندووە، “ئیدارەی مەدەنی لە دێرەزوور دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی (بەرزکردنەوەی ئاسایش) کە کاریگەرییان لەسەر دامەزراوە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان هەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای نۆژەنکردنەوەی وێستگەکان و خستنە خزمەتکردنیان بە خێرایی؛ تەکنیککاران و کرێکارانی وێستگەی پەمپکردنی ئاو لە شارەوانی دیبان بەردەوام بوون لە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەوەی تێکدەرەکان لەناویان بردووە، هەروەها توانیان وێستگەکە بە تەواوی کارپێبکەن و ئاو بگەیەننە دانیشتووان”.

ماڵپەرەکە لە زاری بەیاننامەیەکی بەرێوەبەری وێستگەی ئاوی دیبان، حەمید ئەلحەفلەوە  نووسیویەتی، “دوای گەرانەوەیئاو خەڵک بۆ شارۆچکەکە؛ ” ئاسایش و سەلامەتی بە تەواوی بۆ ناوچەکە گەرێنرایەوە. وێستگەی ئاوی دیبان کارپێکرا و ئاو بۆ دانیشتووان دابیندەکات.”

ئەلحەفل روونیشیکردەوە کە وێستگەی ئاوی دیبان ئاو بۆ نزیکەی 50 هەزار کەس دابین دەکات، هیواخوازە هەموو دانیشتووانی گوندەکە بگەرێنەوە بۆ گوندەکە، دوای ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەوێ بەدیهات.