چەند ڕۆژێک دوای روودانی… ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریب زیاتر بەرزبووەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، ئەمرۆ سێشەممە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی مەغریبی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر روویدا، ژمارەیەکی نوێ و ناکۆتایی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی ئاشکرا کرد، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە تا ئێستا گەیشتووەتە دوو هەزار و 901 کەس، لە کاتێکدا ژمارەی بریندارەکان گەیشتە پێنج هەزار و 530 کەس.
رۆژی 8ی ئەیلولی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوری 7 پلە بە پێوەری رێختەر چەند ناوچەیەکی مەغریبی هەژاند و ناوەندی بومەلەرزەکەی لە ناوچەی ئەلحەوز بوو.
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە هەزار و 643 کەس لە پارێزگای ئەلحەوز، لە کاتێکدا هیچ حاڵەتێکی مردنی نوێ لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارنەکراوە.
دەسەڵاتدارانی مەغریب هێشتا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردن و چۆڵکردنی بریندارەکان و ئاگاداربوون کردنەوەی ئەو رێگاوبانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش لەبەر رۆشنایی چاوەروانییەکانی سەرچاوە پزیشکییەکان و بەرگری شارستانی مەغریب کە ژمارەی کوژراوان دەبێت بەرز دەبێتەوە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردن.