سەرۆکی کۆنگرێس داوای لێپێچینەوە لە بایدن دەکات

هەوێر-نۆرس پرێس

سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا له‌ لیژنەکانی کۆنگرێس دەکات دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بكه‌نه‌وه‌، بە تۆمەتی قازانجی خودی لە پۆستی حکومی لەو کاتەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوە.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیتەرز، کێڤن مەکارسی سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوه‌، داوا لە لیژنەکانی کۆنگرێس دەکات دۆسییەی لێکۆڵینەوەی فەرمی بۆ جۆو بایدن بکەنەوە.

لە ماوەی رابردو پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا لەوکاتەی دۆسیەی لێپێچینەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەلایەن کێڤن مەکارسی کرایەوە، توڕەبون و پێیان دەوت کە لەلایەن دیموکراتییەکانەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

لە ئێستادا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن کۆمارییەکانەوە بە قازانجکردن لە پۆست تۆمەتبار دەکرێت، بەوپێیەی لە ساڵی 2009 تاوەکو ساڵی 2017 لەگەڵ هەنتەر بایدنی کوڕی چەند پڕۆژەیەکی بازرگانیان بنیادناوە.