ژوری وەرزشی-نۆرس پرێس
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەرفەتێكی دیكەی لەبەردەستدایە بۆ گواستنەوەی ئامانجەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەكە لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی 2024دا.
لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا چاڤی داوای گواستنەوەی هەریەك لە بێرناردۆ سیلڤا ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی و دانی ئۆلمۆ ئەستێرەی ئیسپانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەكرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ خەونی پەیوەندیكردنی سیلڤا و ئۆلمۆ بە بارسێلۆناوە كۆتایی نەهاتووە و هەردوو یاریزانەكە دەیانەوێت لە داهاتوودا درێسی یانە كەتەلۆنییەكە بپۆشن.
بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، یاریزانەكان چەند بڕگەیەكیان لە گرێبەستە نوێیەكەیان داناوە كە رێگەیان پێدەدات لە هاوینی ساڵی 2024 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بێرناردۆ سیلڤا گرێبەستەكەی لەگەڵ سیتی نوێكردەوە بۆ باشتركردنی موچەكەی، بەڵام بەهای 60 ملیۆن یۆرۆی وەك هەڵوەشاندەوەی گرێبەستەكەی داناوە بۆ ئاسانكردنی پەیوەندیكردنی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە.