هەولێر – نۆرس پرێس
کەشناسی مەغريب هۆشدارى دەدات لە بارینى بارانێکی بەخور و درووستبونى لافاو، لەگەڵ بايەکی بەهێز، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئەو وڵاتە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومە لەرزەکەشەوە بۆ دوو هەزار و 901 کەس بەرزبووەوە.
کەشناسی مەغریب، داوا لە هاووڵاتيان دەکات لە کاتی پێويستدا نەبێت ماڵەکانیان جێنەهێڵن و تیمەکانى فریاگوزاریی خراونەتە حاڵەتەکانى ئامادەباشییەوە، بۆ هەر ئەگەرێکى لەناکاو.
هۆشدارییەکانى دەزگاى کەشناسی ئەو وڵاتە لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی مەغريب لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەوڵی رزگارکردنی قوربانيانی بومەلەرزەکەی رۆژى هەینى رابردوو بەردەوامە و ژمارەی گيانلەدەستدان گەيشتووەتە دوو هەزار و 901 کەس، بريندارەکانيش زیاترن لە پێنج هەزار و 530 کەس، هەروەها ئامارەکان بەردەوام لەبەرزبوونەوەدان.
رۆژی هەینى 8ى ئەیلولى 2023، بومەلەرزەيەک بە گوڕی 7.2پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای مەغريبی هەژاند