“هەسەدە” دەستگیرکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی “داعش” لە دێرەزوور رادەگەیەنێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمرۆ دووشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، توانیویانە سەرکردەیەکی رێکخراوی داعش لە 3ی ئەیلول، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی گوندەواری دێرەزوور دەستگیر بکەن.

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنە هێزەکانیان لە شارۆچکەی ئەلبوسەیرە لە 3ی ئەیلول ئەنجامیاندا، سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکرد، کە بەرپرسی کاروباری دارایی رێکخراوەکە بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە پشتراستکراوەکان ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە، لەکاتێکدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک کە تێیدا سەرۆکی رێکخراوەکە، “یەحیا ئەحمەد ئەلحەجی”، نازناوی ئەبو بەرا ئەلحەسەن، کە لە دایکبووی شاری ئەل- سەفیرە، خۆی حەشاردابوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەلحەجی یاریدەدەری بەناو “مامون ئەلشامی” بووە، کە بەرپرسی گشتی بەناو دەسەڵاتی دارایی بووە لە داعش، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی دێرەزوور و رەقە ساڵانێک لەمەوبەر.