هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی سەربازی لە حومس
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە مووشەک بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی حکومەتیان لە شاری حومس لە ناوەندی سوریا، کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەت لە حومس رایگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان بە سێ مووشەک بارەگایەکی سەربازی فەوجی سیگناڵی سەر بە فیرقەی 26ی بەرگری ئاسمانیان لە ناوچەی شنشار لە شاری حومس کردە ئامانج.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو موشەکانە زیانێکی ماڵی بەرچاویان بە ئامێرەکانی سیگناڵ و بارەگاکە گەیاندووە، لەکاتێکدا ئەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە دیار نییە کییە، بەپێی هەمان سەرچاوەکە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێزەکانی حکومەت دەروازە و دەرەوەی شارۆچکەکانی نزیک شوێنی هێرشەکەیان داخستووە و قەدەغەی هاتووچۆیان راگەیاندووە، بۆ بەدواداچوونی هێرشبەران.