ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی مەغریب لەبەرزبوونەوەدایە و هەوڵەکانی رزگاکردن بەردەوامی هەیە
هەولێر – نۆرس پرێس
بەپێی دوایین نوێکاری وەزارەتی ناوخۆی مەغریب کە دوێنێ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکەی مەغریب بۆ 2122 قوربانی بەرزبووەتەوە.
هەروەها داتا نوێکراوەکان دەریانخستووە کە ژمارەی قوربانییەکان بۆ 2421 قوربانی بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەم ژمارانە هێشتا سەرەتایین و پێدەچێت لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردندا بەرزببنەوە.
پارێزگای ئەلحەوز لە پێشەنگی لیستی ناوچە زیانلێکەوتووەکاندایە بە 1351 گیانیانلەدەستدان، شاری تارودانت بە پلەی دووهەم دێت بە 492 گیانلەدەستدان، لە دوای ئەویش شیشاوا دێت بە 201 کەس و مەراکیش بە 17 گیانلەدەستدان.
دەسەڵاتدارانی باڵای وڵات سێ رۆژ ماتەمینییان راگەیاند و ئاڵاکانی وڵاتیان بۆ نیوە دابەزاند.
بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مەغریب بە گوڕی 7.2 پلەی رێختەر بووە هۆی گیانلەدەستدانێکی زۆر و وێرانکارییەکی بەرفراوان.
ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی هەینی مەغریبی هەژاند، پێدەچێت بەهێزترین بوومەلەرزە بێت کە لە ماوەی نزیکەی سەدەیەکدا لەو وڵاتەی باکووری رۆژئاوای ئەفریقا روویدابێت.
لە لایەن زۆریک لە وڵاتانی جیهانەوە سەرەخۆشی ئاراستەی میرنشینی مەغریب کرا، لەگەڵ بەڵێنەکانی پشتیوانی و فریاگوزاری لەلایەن وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانەوە.