تورکیا گوندێکی ئاشووریی لە گوندەواری حەسەکە دەکاتە ئامانج

تلتەمر– نۆرس پرێس

نیوەی شەوی دوێنێ یەکشەممە / دووشەممە، هێزەکانی تورکیا گوندێکی زۆرینە ئاشووریی نشینیان لە گوندەواری شارۆچکەی تلتەمر لە باکووری حەسەکە بۆردوومان کرد.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوای نیوەشەوی یەکشەممەی رابردوو، هێزەکانی تورکیا بە تۆپ و هاوەنی قورس گوندی “تل جومعە”ی (زۆرینە ئاشووری)یان بۆردومان کرد.

سەرچاوەکە باسی لە زیانی ماڵی کردووە کە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بەر ماڵەکان کەوتوون، بەبێ ئەوەی باس لە هیچ زیانێکی مرۆیی بکرێت.

هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوندەکانی شارۆچکەی تلتەمر بەشێوەیەکی بەنزیکەیی رۆژانە و پێرێش بۆردومانێکی توندوتیژی گوندەکانی دەردەڕە و ئوم ئەلکیفی کردە ئامانج.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: روبین عومەر