ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا به‌رپرسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی داعش-يان ده‌ستگیركرد
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیركردنی سورییه‌كیان راگه‌یاند، كه به‌رپرسی په‌یوه‌ندیكردن بوه به‌و ژنانه‌ی له كه‌مپ و گرتوخانه‌كانی رۆژئاوای كوردستاندان هه‌وڵی هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوه، ئه‌و سورییه له ناردنی پاره بۆ رێكخراوی داعش تێوه‌گلاوه.
داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا له شاری “كارلسروه” رایگه‌یاندوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی سورییه‌كیان ده‌ستگیركردوه له ساڵی 2019 گه‌شتی كردوه بۆ وڵاته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له ریزه‌كانی داعش و ئه‌نجامدانی هێرش.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی برینداربوه‌و له توانایدا نه‌بوه ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌و كه‌سه بوه به به‌رپرسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنانی داعش، كه ده‌یانه‌وێت له “كه‌مپه كوردییه‌كان” هه‌ڵبێن، به‌پێی ئه‌وه‌ی دوێچه فیله بڵاویكردوه‌ته‌وه.
لێكۆڵه‌ران تۆمه‌تی ناردنی پاره‌یان داوه‌ته پاڵ ئه‌و كه‌سه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ كڕینی سێ چه‌ك له رێی كه‌سانی تره‌وه له سوریا.
هاوكات پشكنینیان بۆ چوار كه‌سی تر كردوه كه گومان ده‌كرێت هاوكاری ئه‌و سورییه بن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، گومانیان هه‌یه سیان له‌وانه كۆمه‌كی سورییه‌كه‌یان كردبێت له گه‌شته‌كه‌ی بۆ سوریا‌و چواره‌میش پاره‌ی بۆ ره‌وانه كردون.
وا بڕیاره ده‌ستگیركراوه‌كه له به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای فیدراڵی ئه‌ڵمانیا سبه‌ینێ چوارشه‌ممه بوه‌ستێنرێت تا حوكم به‌سه‌ریدا بدرێت.