بە بەشداری هەزاران خۆپیشاندان لە دژی هێرشەکانی سەر مەنبج بەرێوەچوو
مەنبج – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، هەزاران کەس لە دانیشتووانی سارۆچکەی مەنبەج لە باکووری سووریا، بەشداریان کرد لە خۆپیشاندانێک لە دژی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر مەنبەج و تەل تەمر و چەند ناوچەکی دیکەی کە لە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی سوریا دیموکرات هەسەدەدان لە باکوری سوریا.
لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە گوندەکانی باکوری مەنبەج کەوتنەتەوە ژێر بۆردومانی تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو زۆرترین هێرش بۆ سەر مەنبەج ئەنجامدارە، هەسەدە دەلێت لەو هێرشانەدا نزیکی 50 چەکداری گرۆپەکانی ئۆپۆزسیۆن کوژراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆپێشاندانی هاوڵاتیانی مەنبەج بە بەشداری هەزاران کەس لە شەقامی میزان لە ڕۆژئاوای شارۆچکەکە دەستپێکرد وبەرو بازنەی مەسەب لە باکووری مەنبەج بەرێکەوتن، بەشداربووان وێنەی ئەو منداڵانەیان هەڵگرتبوو کە لە بۆردومان و هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە بوو.
لە خۆپێشاندانەکەدا، بە ناوی بەرێوبەرایەتی مەدەنی لە مەنبەج و ئەنجوومەنە سەربازییەکەی وتار پێشکەش کرا، کە تیایدا هێرشەکانی تورکیایان شەرمەزار کرد کە بووە هۆی کوشتن و برینداربوونی منداڵ و ژنان.
دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر مەنبەج هاوکات بوو لەگەڵ هێرش بۆ سەر هێزەکانی سوریا دیموکرات لە دێرەزوور لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق و تارانەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 1ی ئەیلول، لە هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا بۆ سەر گوندەواری مەنبەج لە باکووری سووریا پێنج منداڵ گیانیانلەدەستدا.
رۆژی دواتر ژنێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون، ئەمەش لە هێرشێکدا لەلایەن کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر لادێکانی مەنبەج ئەنجامدرا.