گروپی سوڵتان موارد 4 کەس لە سەرێ کانی دەستگیردەکات
سەرێ کانی – نۆرس پرێس
ئەمرۆ یەکشەممە، گروپی چەکداری سوڵتان مورادی نزیک لە تورکیا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە سەرێ کانی، و چوار کەس بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە دەستگیردەکەن، کە لە نێوانیاندا کچێکی 16ساڵ هەیە.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، هێزێکی چەکداری گروپی سوڵتان موراد، بەیانی ئەمرۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی تەل ئەرقام، لە رۆژئاوای سەرێ کانی 4 کەسیان دەستگیرکرد، لەنێویاندا کچێکی تەمەن 16 ساڵ هەبووە،
بە بەپێی قسەی سەرچاوەکەکان، ئەو کەسانە 9 رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری رەققە روویان لە ناوچەی سەێ کانییان کردبوو بە مەبەستی پەرینەوە بۆ نێو تورکیا، دواترش بەرو ئەوروپا رێگەکەیان تەواو بکەن.
بریاربوو سبەی دووشەممە، لەرێگەی قاچاخچییەکەوە ئەو چوار کەسانە بگەنە خاکی تورکیا.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکان بۆ زیندانەکانی گرۆپی سوڵتان موراد گواستراونەتەوە.