نرخی کەرەستەکانی بیناسازی لە دیمەشق بەرزبووەو

دیمەشق – نۆرس پرێس

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نرخی کەرەستەی بیناسازی لە دیمەشق بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا تێچووی رووپۆشکردنی 100 مەتر چەند مانگێک پێش ئێستا بە نزیکەی 40 ملیۆن لیرەی سوریی خەمڵێندراوە، ئەمرۆ گەیشتووەتە 90 ملیۆن لیرەی سوریی.

بەڵێندەرێکی بیناسازی، لە شاری دیمەشق، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەو کەرەستانەی کە لە رووپۆشکردنی خانوودا، بەکاردەهێنرێن بە رێژەی جیاواز زیادیانکردووە، هەندێک کەرەستە بە رێژەی ٪130 زیادیکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی رابردوو، نرخی ئاسن 3.3 ملیۆن لیرەی سوریی بووە، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 7.4 ملیۆن لیرەی سوری (500 دۆلاری ئەمریکی) بۆ هەر تۆنێک.

هاوکات، نرخی تەنێک کەرەستەی چیمەنتۆ گەیشتە 700 هەزار لیرە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو 350 هەزار لیرە بوو، هاوکات نرخی مەتر چوارگۆشەی کەرەستەی چەو و لم  105 هەزار لیرەییە.

بەڵێندەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی سیاجەکەی رێرەوی ئاوەرۆ (بە تۆر داپۆشراوە) گەیشتووەتە 14 هەزار لیرەی سوریی، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تەنها 8 هەزار لیرەی سوری بووە، هەروەها نرخی “بوری” بۆ رێرەوی ئاوەرۆ گەیشتووەتە 30 هەزار لیرەی سوری بۆ هەر مەترێک، بە بەراورد بە 20 هەزار لیرەی سوری ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مەترێک کاشی لە نێوان 83 هەزار بۆ پلەی چوارەم و 103 هەزار بۆ پلەی یەکەم و 93 هەزار بۆ پلەی سێیەم بووە. نرخی به‌ردی گرانێت ناوخۆیی 350 هەزارە و به‌ردی گرانێت هاوردەش 600 هەزار لیریە.

نرخەکانی مەڕمەڕیش بە شێوەیە:

مەڕمەڕ مەسیاف 175 هەزار

مەڕمەڕ رووسی 280 هەزار

مەرمەڕ تورکی 400 هەزار لیرەیە

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو، دراوی سوریی بەرامبەر بەدۆلاری ئەمریکی بەشێوایەک بەرچاو دابەزینی بە خۆیەوە بینی، ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە یەک ملیۆن و 400  هەزار لیرەی سورییە.

ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی سەرجەم کەستە و کەلوپەلەکانی نێو بازارەکان.