رووسیا ئەمریکا بە ئەنجامدانی 23 پێشێلکاری لە ئاسمانی سوریادا تۆمەتبار دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری رووسیا، لە ماوەی دوێنێ شەممەدا ئەمریکای بە 23 جار پێشێلکردنی ئاسمانی سوریا و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ تۆمەتبار کرد.

ئەمەش لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هات کە لەلایەن ڤادیم کۆلێت جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا لە بنکەی حمێمیم کە سەر بە وەزارەتی بەرگرییە، بەڕێوەچوو.

کۆلێت ئاماژەی بەوەشکرد، 12 پێشێلکاری ئاسمانی لەلایەن ئەمریکاوە لە ناوچەی ئەلتەنەف لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵات تۆمارکراوە.

بە گوتەی ناوبراو، سەرپێچییەکان لە لایەن دوو فڕۆکەی F-35 و دوو جووت فڕۆکەی جەنگی F-16 و دوو جووت فڕۆکەی شەڕکەری تایفون و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-1C کە سەر بە هاوپەیمانیەکەیە، ئەنجام دراون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، “فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەگژراچوونەوەی تیرۆر بە سەرۆکایەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە دروستکردنی هەلومەرجی مەترسیدار لە ئاسمانی سوریادا، هەروەها گەشتەکانیان بە پێشێلکردنی پرۆتۆکۆلی بەریەکنەکەوتن و پێشێلکردنی ئاسمانی سوریا ئەنجام دەدەن”.

  جگە لە ناوچەی ئەلتەنف کە لە یاداشتنامەی ساڵی 2019دا نەخراوەتەڕوو، ئەو بەرپرسە رووسییە رایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 11 حاڵەتی پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی بەریەکنەکەوتنیان لە بەرواری 9 ی کانوونی دووەمی 2019ی ئەنجامداوە، کە پەیوەندی بە فڕینی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەوە هەیە، بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی رووسی دەفڕن.

کۆلێت هاوپەیمانی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هەلومەرجی مەترسیدار بۆ رووداوەکانی فڕۆکەوانی دەخولقێنن، بە گوتەی ئەو “ئەمە دۆخەکە خراپتر دەکات”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر