تورکیا بۆردوومانی گوندەکانی نزیک بە عەفرین و گوندەواری باکووری حەڵەب دەکات
حەڵەب – نۆرس پرێس
لە درەنگانی کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێ شەممەدا، هێزەکانی تورکیا بە زیاتر لە 100 گولـلەتۆپ گوندەکانی گوندەواری باکووری حەڵەبیان و کامپەکانی ئاوارەی نزیک بە عەفرینی کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “دوێنێ، شەممە، هێزەکانی تورکیا بە زیاتر لە 80 گولـلە تۆپ گوندی شوراغای سەر بە قەزای شەرانیان لە ناوچەی عەفرین لە گوندەواری باکووری حەڵەب کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر رادەی زیانەکان هەبێت”.
هەفتەی رابردووش هێزەکانی تورکیا بە تۆپ ناحیەی تل رەفعەت و گوندەکانی شێخ عیسا و حەربێلیان لە گوندەواری باکووری حەڵەب، بە زیاتر لە 20 گولـلە تۆپ کردە ئامانج، لە بۆردومانێکی بەردەوامی تورکیادا ئەو ناوچانەشیان کردە ئامانج کە کامپی ئاوارەکانیان تێدایە لە نزیک شاری عەفرین.