بەفەرمی هەولێر و ناشڤێڵ بوون بە دەستەخوشک
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و رەوەندی کوردی، بە فەرمی رێککەوتنی بەدەستەخوشکبوونی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و شاری ناشڤێڵ لە ئەمریکا واژۆکرا.
پاش واژۆکردنی رێککەوتنەکە، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ و پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، خۆشحاڵی خۆیان بەم رێککەوتنە دەربڕی و ئەم کارەیان بە دەستکەوتێکی گرنگ ناساند و ئەم رۆژەیان بە “مێژوویی” ناوبرد.
سەرەتا، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، رایگەیاند، كارێكی زۆر بێ وێنهیه كه دوو كولتووری جیاواز بهیهكهوه ببهستینهوه، راشیگەیاند، ههولێر و ناشڤێڵ له زۆر رووهوه هاوبهشن بهتایبهتی له بواری سهرمایهگوزاریدا، جگه لهوه “ههوڵدهدهین پهیوهندی له نێوان خهڵكی ههردوو شاریشدا دروست بكهین، لهپێناو پتهوكردنی دۆستایهتیمان، كهرتی كهشتوگوزاریش له نێوان ههردوو شارهكهدا پهرهی پێدەدەین”.
ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، “ئەمرۆ بۆ ئێمەی هەولێر رۆژێکی مێژووییە، هەروەها رۆژێکی پڕ لە سەروەرییە”، راشیگەیاند، “ئەم پرۆسەیەی ئەمڕۆ لەساڵی 2014ـەوە کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام لە ساڵی رابردوو هەردوولامان بڕیارماندا بگەیەنە ئەنجام و دەستبکەین بە واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە”.
گوتیشی “بێ شک ئەوە بڕیارەی هەردوولامان لە دوای هەبوونی کۆمەڵێک ئامانجی گەورەوە دێت کە لە نێوانماندا هاوبەشی پێدەکەین و ئامانجەکانمان یەکدەخەین لەپێناو سوودگەیاندن بە هەردوو شاری هەولێر و ناشڤێڵ”.