به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی توركیاوه، شەپۆلێكی ئاواره‌بون له گونده‌واری كوبانێ سه‌ریهه‌ڵدا
كوبانێ- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆی چڕبونه‌وه‌ی تۆپباران و بۆردومانه‌كانی توركیاوه، دانیشتوانی گونده سنورییه‌كانی رۆژئاوای كوبانێ ناچاربون ماڵ و حاڵیان به‌ره‌و گونده‌كانی باشور جێبهێڵن.
شایه‌تحاڵێك به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، دانیشتوانی گوندوه‌كانی چارقلی و فوقانی و ته‌حتانی و كورعه‌لی و سه‌فته‌ك”ی سنوری، به ئاراسته‌ی گونده‌كانی باشور و گوندی “بینده‌ر” رۆشتون كه 15 كلم له باشوری سنوری توركیاوه له رۆژئاوای كوبانێ-وە دورە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس وتی، “به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه بۆ سه‌ر گوندی چارقلی له رۆژئاوای كوبانێ، سه‌ربازێكی سوری گیانی له ده‌ستداوه‌و سیانی تریش برینداربون.
به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دانیشوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی باكوری كوبانێ به‌ره‌و به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی باشوری شاره‌كه ئاواره‌بون.