هەولێر- نۆرس پرێس
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ مەغریب دەربڕی بەهۆی ئەو زیانە گیانیانەی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ.
ئەمڕۆ شەممە، لە مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا، بەهۆیەوە 1037 كەس گیانیان لەدەست داوە و 1204 کەسی دیکەش برینداربوون.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ مەغریب دەربڕی و لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەداخێکی زۆرەوە بۆ ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرە کە وڵاتی مەغریبی گرتەوە، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.
سەرۆکی حکوومەت هاوکات هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی و ڕاشیگەیاند، هاوسۆزی هەرێمی کوردستان بۆ مەغریب، حکومەت و گەلەکەی لەم ساتە سەختەدا دەردەبڕین.