لوتکەی جی 20 لە نيودەلهی پايتەختی هندستان دەستيپێکرد

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ يەکەم رۆژی لوتکەی جی 20 لە نيودەلهی پايتەختی هندستان دەستيپێکرد، لوتکەکە لەژێر ناونيشانی (يەک زەوی، يەک خێزان، يەک داهاتوو) بەڕێوەدەچێت، یەکێتى ئەفريقاش بووە بە ئەندامی کاتی لوتکەکە.

ديارترين ئەو سەرکردانەی کە ئامادەی کۆبوونەوەکەن پێکهاتوون، جۆ بايدن، سەرۆکی ئەمريکا، جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزيرانی کەنەدا، سێرغی لاڤرۆڤ وەزيری دەرەوەی رووسيا، ريشی سوناک، سەرۆکوەزيرانی بەڕيتانيا، عەبدولفەتاح سيسی سەرۆکی ميسر، هەروەها ئەنتۆنيۆ گۆتێرس سکرتێری نەتەوەيەکگرتووەکان بەشدارن.

گرنگترين تەوەرەکانی دوو رۆژی لوتکەکە، بريتی دەبێت لە ئاسايشی خۆراک، کێشەی قەرزی وڵاتە درەنگ گەشەسەندووەکان، گۆڕانی کەشوهەوا، هەروەها شەڕی ئۆکرانيا تاوتوێبکرێت.

19 وڵات و یەکێتی ئەوروپا ئەندامی لوتکەی جی 20ن، بەڵام ئەمساڵ جگە لەئەندامەکان نوێنەری وڵاتانی بەنگلادیش، میسر، مۆریشەس، هۆڵەندا، عومان، سەنگافورە، ئیسپانیا و ئیمارات، يەکێتی ئەفريقا کە ئەندام نین بانگهێشتی کۆبوونەوەکان کراون.