هێزەکانی تورکیا دوو گوندەواری حەسەکەیان کردە ئامانج

تەل تەمر – نۆرس پرێس

شەوی هەینی-شەممە، هێزەکانی تورکیا بە تۆپ و گولەی هاوەنی قورس دوو گوندەواری تەل تەمر لە باکووری حەسەکەیان کردە ئامانج و تۆپبارانەکە تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیان بەردەوام بوو.

سەرجاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی گوت: “هێزه کانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەر بە تورکیا، به تۆپخانه و چه کی قورس و گوله هاوەن، گونده کانی ئەلدەردارە و ئوم ئەلکیفیان لە گوندەواری باکور و باکوری رۆژهەڵاتی  تەل تەمریان کردە ئامانج.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆردومانەکە زیانێکی ماددی بەرچاوی بە ماڵ و موڵکی دانیشتوانی ئەو دوو گوندە گەیاندووە”.

دوێنێ رێپێوانێکی تورکیا خاڵێکی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی لە گوندی ئەلتەویلە لە گوندەواری رۆژئاوای تەل تەمر بۆردومان کرد، هەروەها بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی بەرچاوی گیانی و برینداری تۆمار بکرێت.

لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە، لادێی شارۆچکەی تەل تەمر بەردەوام بە تۆپ و هاوەنی قورس تۆپباران دەکرێت، کە لە هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سەر بە تورکیا هاتوون.

سەرچاوە ناوخۆییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، بەشێک لە دانیشتووانی ئەو گوندانە ئاوارە بوون کە پێشتر باسمان کرد، لەگەڵ بەردەوامی تۆپبارانەکان.