پێدەرسن سەردانی دیمەشق دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

گیێر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، ئەمرۆ شەممە سەردانی دیمەشقی پایتەخت دەکات، بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری جوڵاندنی پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتە و ئەنجامدانی خولی نۆیەمی لیژنەی دەستوری بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت، ئۆپۆزسیۆن، و کۆمەڵگەی مەدەنی بە یەکسانی.

رۆژنامەی ئەلوەتانی نیمچە فەرمی رایگەیاندووە، پێدەرسن لەگەڵ فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوە، ئەحمەد ئەلکوزباری، هاوسەرۆکی لیژنەکە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەموارکردنەوەی دەستوور و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا و باڵوێزی رووسیا و ئێران لە دیمەشق.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان “تاوتوێی ئەگەری دیاریکردنی وادەیەک بۆ خولی نۆیەمی لیژنەی گفتوگۆی دەستوور دەکات، دوای ئەوەی بەشداربووانی لیژنەی پەیوەندیی عەرەبی رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی دەستووری لە عومان، ئاسانکاری و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، پێش کۆتایی ئەمساڵ”.

یەکشەممەی رابردوو پێدەرسن لە شاری جنێڤی سویسرا لەگەڵ شاندێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کۆبووەوە، کە پێکهاتبوون لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی دانوستانکاری سوریا، بەدر جەموس، هاوسەرۆکی لیژنەی دەستوری، هادی ئەلبەهرا، سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە لیژنەی دەستبەسەرکراوان، ئەلیس موفەرج، و سەرۆکی لیژنەی یاساییەکەی، تاریق ئەلکوردی.

رووسیا رەتیدەکاتەوە بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان لە جنێڤ و پێداگری دەکات لەسەر گواستنەوەیان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەمەش بەهۆی “هەڵوێستی نادۆستانە و دوژمنکارانەی سویسرا بەرامبەر بە رووسیا”.

لیژنەی پێوەندییەکانی عەرەبی سەبارەت بە سوریا کە لە وەزیرانی دەرەوەی میسر، سعودیە، ئوردن، عێراق، لوبنان، حکومەتی سوریا و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لەخۆدەگرێت، لە ناوەراستی مانگی رابردوودا داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دەستووری و بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی دەستووری سوریا لە سوڵتانییەتی عومان، بە ئاسانکاری و هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان.