فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ماوەی مانگێکدا ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش ئاشکرا دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

درەنگانێکی هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سوریا و عێراق لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا راگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندی رایگەیاندووە، بە هاوکاری لەگەڵ “هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی دیکە”، لە ماوەی مانگی ئابدا بە گشتی 36 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجامداوە، کە بووە هۆی کوژرانی 7 ئەندامی رێکخراوەکە و دەستگیرکردنی 25 کەسی دیکە .

لە سوریا هەشت ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجامدرا کە تێیدا ئەندامێکی داعش کوژرا و حەوت کەسی دیکەش دەستگیرکران، بەپێی ئەوەی لە بەیاننامەی هێزەکەی ئەمریکادا هاتووە.

سەبارەت بە عێراقیش ئەو هێزە هاوبەشانە 28 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەش ئەندامی ئەو رێکخراوە توندرەوە کوژراون و 18ی دیکەش دەستگیرکراون.

بەپێی بەیاننامەکە، ژەنەراڵ مایکل “ئێریک” کورێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، وتی: “هاوبەشیی ئێمە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەروا چربووەتەوە لەسەر تێکشکاندنی داعش و ئەو مەترسییە هەمیشەییانەی کە دروستی دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، شانبەشانی هاوبەشەکانمان پابەندین بە مامەڵەکردنی زۆرەملێ لەگەڵ داعش بۆ دابینکردنی ئاسایش لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا.

لە راگەیەندراوی فەرماندەییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان پابەندبوونی هەمیشەیی بە شکستی هەمیشەیی داعش نیشان دەدەن لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.