هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: به ئامانجگرتنی گوندی خه‌زرا له دێره‌زور دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، چه‌ن موشه‌كێك له نزیك گوندی خه‌زرا له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور كه‌وتونه‌ته خواره‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر.
له فه‌یسبوك ئه‌و هێزه روینكردوه‌ته‌وه، ئه‌و موشه‌كانه له دوای سه‌عات 9:00ی ئێواره‌ی دوێنێ كه‌وتونه‌ته خواره‌وه‌و دانیشتوان و ژێرخانی ناوچه‌كه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ترس كردوه‌ته‌وه.
جۆن برینان، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی ئۆپراسیۆنی پێداگری پۆڵایین رایگه‌یاندوه، ئه‌و هێرشه “ترسنۆكانه‌و شكستخواردو نابه‌رپرسانه بو”، ئه‌وه‌شی وت، كه هاوپه‌یمانی له ئه‌ركی خۆی وه‌رناگێڕێت.
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، پابه‌ندبونی هه‌میشه‌ییان هه‌یه به تێكشكاندنی داعشه‌وه.
له 5ی كانونی دوه‌می 2022 هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له گوندی خه‌زرا به 8 موشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر، كه له‌لایه‌ن لایه‌نێكی ئێرانییه‌وه ئاراسته‌كراو زیانی به بنكه‌كه گه‌یاند.
دوێنێ دوشه‌ممه‌ش سه‌ركرده‌كانی ئۆپراسیۆنی پێداگری پۆڵایین ئیدانه‌ی هێرشێكی درۆنیان كرد بۆ سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌ف.