هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی سەربازی خۆی لە نیجەر بۆ نزیکەی نیوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: دەکرێت کۆی گشتی هێزەکانی (ئەمریکا) لە نیجەر لە 1200 سەرباز پێش کودەتاکەی 26ی حوزەیران (حوزەیران) کەمبکرێتەوە بۆ 500 بۆ هەزار سەرباز لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە ناوی نەهێنراوە بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات یەکەکەی لە نیامی کەمبکاتەوە، بەڵام هێشتا “توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری پاراستووە”.
بەگوێرەی راپۆرتی پۆلیتیکۆ، کەمکردنەوەی لەو شێوەیە دەبێتە یەکەم کشانەوەی “بەرچاو”ی هێزەکانی ئەمریکا لە نەیجەر لە دوای کودەتاکە.
پێشتریش بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکا راپۆرتەکانی دووبارە جێگیرکردن و کشانەوەی بەشێکی کارمەندانی لە نیجەر بۆ سپۆتنیک پشتراستکردەوە.
سابرینا سینگ، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەمریکا هێز و سەروەت و سامانی خۆی لە نیجەر لە بنکەیەکی ئاسمانییەوە بۆ بنکەیەکی دیکە بڵاودەکاتەوە، بەڵام سەرەرای ئەمەش “هاوسەنگی گشتی هێز لە ناوچەکەدا” هیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە. بە وتەی ئەو، ئێستا نزیکەی هەزار و 100 کارمەندی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە نەیجەر هەن.
رۆژی 27ی تەمووز، محەمەد بازوم، سەرۆککۆماری نەیجەر لەلایەن پاسەوانە تایبەتەکانییەوە بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ عەبدەرەحمان تیانی، رووخێنرا و دەستبەسەر کرا.
ئەنجومەنی ئینتقالی لە نەیجەر هەناردەی زێر و یۆرانیۆمی بۆ فەرەنسا راگرت، هەروەها میدیای فەرەنسی قەدەغە کرد، هاوکات فەرەنسا ئیدانەی کودەتا سەربازییەکەی کرد و جەختی لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ “حکومەتی شەرعی” کردەوە.