فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی سوریای لە گوندەوارەکانی حەسەکە دەکاتە ئامانج

تل تەمر – نۆرس پرێس

ئێوارەی ڕۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا خاڵێکی سەر بە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندەوارەکانی تل تەمر لە باکووری شاری حەسەکە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی لە گوندی تەویلە لە  ڕۆژئاوای تل تەمر کردە ئامانج.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری بە تۆپخانە گوندی ئوم کیف لە گوندەوارەکانی باکوری ڕۆژئاوای تل تەمر بۆردومانکردووە، هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی ئەو هێرشانەوە تۆمارنەکراون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا گوندی دەشیشەی سەر بە گوندەوارەکانی تل تەمر لە ڕۆژئاوا بۆردومان کرد، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – دارشتنەوە: سەعەد یازچی