هەولێر- نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئیمارات ڕایگه‌یاند، هەلیكۆپته‌رێك له‌چوارچێوه‌ی مه‌شقی شه‌وانه‌دا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌كتومی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌رزبووەتە‌وه كه‌وتووەته ناو ده‌ریاوه.
ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئیمارات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو ڕاپۆرتێكیان پێگه‌یشتوه كه هەلیكۆپته‌رێكی Aerogulf Bell212، كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه، كه دوو فڕۆكه‌وانی به ڕه‌گه‌زنامه‌ی میسری و باشوری ئه‌فریکای هه‌ڵگرتبوو، له گه‌شتێكی مه‌شقی شه‌وانه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هەلیكۆپته‌ره له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مه‌كتومه‌وه رویشتووە و به‌هۆكارێكی نادیار كه‌وتووەته ناو ده‌ریاوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای تیمی فڕۆكه‌كه‌دا هێشتا به‌رده‌وامه.