تورکیا بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی گوندەواری حەسەکە

تلتەمر – نۆرس پرێس

هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، دوای نیوەشەوی پێنجشەممە تا ئەمڕۆ هەینی، بەردەوام بوون لە بۆردوومانکردنی توندی گوندەکانی گوندەواری شارۆچکەی تلتەمر و زەرکان لە باکووری حەسەکە.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “گوندەکانی ئەلتەویلە، تلتەویل، تلجومعە، ئەلدەردەرە، ئوم ئەلخەیر، ئەلکەوزەلییە، و تل کەرەبەیت لە لە گوندەواری تلتەمر، و گوندەکانی بۆبی، دادا عەبدال و ئەلمشەیرفە و ئەلئەسەدیە لە گوندەواری زەرکان، بە تۆپ و گولـلەی هاوەنی قورس لەلایەن هێزەکانی تورکیا و فمیلیشیا چەکدارەکانەوە بۆردومان کران”.

بۆردومانەکە زیانی ماڵی بە سامان و موڵک و ماڵی دانیشتووان گەیاندووە و ئاگر لە هەندێک زەوی کشتوکاڵی کەوتۆتەوە.

لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و میلیشیا دڵسۆزەکانیانەوە، گوندەواری شارۆچکەی تلتەمر چەندین جار تۆپباران کراوە بە تۆپ و هاوەنی قورس، ئەمە جگە لە هێرشێکی زەمینی میلیشیاکان بۆ سەر گوندەواری زەرکان و تلتەمر.

بۆردوومانەکان لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بووەتە هۆی کوژرانی سێ سەربازی سوپای سوریا کە لە هەندێک ناوچەی سەر هێڵەکانی بەریەککەوتن جێگیرکرابوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر