
ئەنجومەنی سەربازی مەنبیج: 15 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران و برینداربوون
رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی سەربازی مەنبیج کوشتن و برینداربوونی زیاتر لە 15 ئەندامی چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیای راگەیاند، کە لە هێرش و هەوڵێکی دەستدرێژیکردندا بۆ سەر گوندەکانی هێڵی بەرکەوتن لە گوندەواری مەنبیج بە سزا گەشتن.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی دەستەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو) و میلیشیاکانی سەر بە تورکیایان بەرپەرچداوەتەوە، لەسەر میحوەری گوندی عەرەب حەسەن لە گوندەواری مەنبیج.
ئاماژەیان بەوەشدا، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، پینج ئەندامی میلیشیاکان کوژران و 11ی دیکەش بریندارکران، هەروەها دەست بەسە ئەس چەک و تەقەمەنیانەدا گیرا، کە لە دوای خۆیان بەجێیان هێشت.
رۆژی چوارشەممەی رابردووش، هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرانی 15 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیایان و برینداربوونی نزیکەی 30 چەکداری دیکەشیان راگەیاند، لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هێزە کوردییەکان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی بەرەی مەنبیجدا.
سەرلەبەیانی چوارشەممە، سەرچاوە سەربازییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە نۆرس پرێسیان راگەیاندبووە، دەستەی تەحریرشام کاروانێکی سەربازیی کە پێکهاتبووە لە نزیکەی 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی و زیاتر لە 80 چەکداریان ناردووە بۆ نزیک هێڵەکانی بەرکەوتن لە گوندەواری مەنبیج.