“هەسەدە” لێبووردن بۆ دەستگیرکراوانی رووداوە گێرەشێوێنییەکەی دێرەزوور دەردەکات

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لێبوردنی گشتی بۆ دەستگیرکراوەکانی رووداوە گێرەشێوێنییەکەی ئەم دواییەی دێرەزوور لە رۆژئاوای کوردستان، راگەیاند.

دوێنێ چوارشەممە، “هەسەدە” کۆنترۆڵی خۆی بەسەر شارۆچکە و گوندەکانی گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزووردا راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ چەکدارانی چەکدارانی سەر بە دیمەشق و تاراندا کەوتنە نێو پێکدادان و جەنگەوە.

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، کە بڕیاری لێبوردنەکە لەسەر داوای سەرۆکهۆز و کەسایەتییە ناودارەکانی هۆزەکانی ناوچەکە هاتووە.

راشیگەیاند کە “هەسەدە” سەرۆکهۆزەکانی راسپاردووە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئیبراهیم ئەلهەفل بۆ گەڕانەوەی بۆ دێرەزوور.

پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبوو کە ئەلهەفل سەرکردەی ئاژاوەگێڕەکان بوو و لای ئەوان داواکراوە.

فەرماندەی “هەسەدە” پابەندبوونیانی بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی دێرەزوور لە رێگەی دیالۆگەوە دەربڕی و گوتی ” دەبێت ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدان ئامانجی کۆتاییمان بێت”.

مەزلوم عەبدی داوای لە دانیشتوانی ناوچەکە کرد “وریا بن و خۆیان بەدووربگرن لە کێشکردنیان بۆ ناو ئاژاوەگێڕی و رەگەزپەرستی”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش