هەولێر- نۆرس پرێس
لە شاری هەولێر دەست بەسەر نزیکەی حەوت کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا، کە لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیش، ماریجوانا و تلیاک بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە شاری هەولێر سێ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.
لە کاتی دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانەدا، دەست بەسەر بڕی شەش کیلۆ و 700 گرام مادەی هۆشبەر و یەک هەزار شیت حەبی ترامادۆڵ و 10 شیت میتادۆندا گیراوە.
میتادۆن و ترامادۆڵ دوو جۆر دەرمانن، کە دەتوانرێت وەک مادەی هۆشبەریش بەکاربهێندرێن.
بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەولێریان کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە.