هەولێر- نۆرس پرێس
هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌گه‌ڕه‌كی حه‌سیره‌كه‌ی شاری كه‌ركوك و نزیك قه‌ڵای ئه‌و شاره بڵاوه‌ی پێده‌كرێت و داواش له هاوڵاتیان ده‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هۆشداریش ده‌ده‌ن، هه‌ركه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان بكات راسته‌وخۆ ده‌ستگیرده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك و گه‌ڕه‌كی حه‌سیره‌كه له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ئه‌و شاره هێزێكی زۆری ئه‌منی پۆلیس و دژه تیرۆری عێراق و چه‌ند هێزێكی دیكه بڵاوه‌یانپێكراوه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ر گردبونه‌وه و خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان داوایان له هاوڵاتیان كردووه، به‌بێ مۆڵه‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت خۆپیشاندان بكات و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
عه‌مید مازن غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ره‌وشی ئه‌منی له‌ئێستادا زۆر ئاساییه و ئارامه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی شاره‌كه.
سه‌باره‌ت به‌بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ناو گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان، عه‌مید مازن غه‌ریب رایگەیاند، ئه‌م رێوشوێنانه كاتین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك گه‌نج گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و زیان به‌ماڵ و موڵكی گشتی نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوشوێنی یاسایی گردبونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، ئێمه له‌خزمه‌تیان ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ مۆڵه‌ت و به‌نایاسایی بێت ده‌ستگیرده‌كرێن.