بەڕێوبەریی خۆسەری نرخی فرۆشتنی نان دیاریدەکات

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەریی خۆسەریی رۆژئاوای کوردستان بڕیاری دەستکاریکردنی نرخی نانی پاڵپشتیکراو لە لایەن بەڕێوبەرێتییەکەوە، لە ناوچەکانیدا دەرکرد، بە رێژەی 200%، ئەمەش وەک دەرئەنجامی داڕمانی بەهای لیرەی سوریی دێت.

دەستەی ئابووری بەڕێوبەریی خۆسەریی نرخی فرۆشتنی دەستەیەک، کە پێکهاتووە لە 9 نان و کێشی 1100 گرامە، بە هەزار لیرەی سوری دیاریکرد.

دەستەکە هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخەکەی بۆ داڕمانی بەهای لیرەی سوری گەڕاندەوە، بەو پێیەی تێچووی دەستەیەک نان نزیکەی 6756 لیرەیە، بەپێی نرخی دۆلار کە ئێستا بەهای یەک دۆلار دەگاتە 14500 لیرە لە بازاڕەکانی رۆژئاوای کوردستاندا.

بەهەمانشێوە، بەڕێوبەریی خۆسەریی بڕیاری زیادکردنی بڕی  ئاردی تەرخانکراوی بۆ نانەواخانەکان دەرکرد، هەروەها داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نانەواخانەکان کرد، کە بڕی پێویستیان لە ئارد بۆ دابین بکەن، هۆشداریشیاندا لە دەستکاریکردنی نرخی دەستەی نان لەلایەن دابەشکەرانەوە، بە پیچەوانەوە روبەڕووی لێپرسینەوەی کارگێڕی و یاسایی دەکرێنەوە.

لە کۆتایی مانگی تەمموزدا، بەڕێوبەریی خۆسەریی بڕیاریدا دەرماڵەکانی نان بۆ تاکەکان بە ڕێژەی لەسەدا 25 زیاد بکات، ئەمەش لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیدا هات، کە تیایدا باس لە دۆخی ئابووری رۆژئاوای کوردستان کرا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان