
هەسەدە: لە مەنبەج 45 چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون و بریندارکراون
رەقە – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی سەرجەم ئەو هێرشانانەی کە گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە تورکیا لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر شارۆچکەی مەنبەج ئەنجامداوە، 15 چەکدار کوژراون و نزیکەی 30 چەکداری دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، گروپە چەکدارەکان لە میحوەرێکەوە هێرشیان کرد بۆ سەر گوندەکانی مەنبەج، کە هێزی “بەرەی ئەکراد”ی نێو هەسەدە لەوێ جێگیربوو، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە گرۆپە چەکدارەکان تێکشکێندران و دەستگیرا بەسەر برێک چەک و تەقەمەنیدا.
ناوەندی راگەیاندن هەسەدە دەلێت، لە دوای تێکشکاندنی هێرشی گروپە چەکدارەکان، ئاشکرا بووە کە بەشێک لە کوژراوەکان چەکدارانی داعشن “نیشانە و ئاڵای داعش لە جلوبەرگەنیانەوە هەڵدەگرن”.
دوێنێ چوارشەممە 6\9\2023 ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاند، بەرەی نوسرە ژمارەیەک لە چەکدارانی خۆی لە پارێزگەی ئیدلب بۆ دەوروبەری مەنبەج ناردوە و چەند گوندێکی مەنبەج کە لە ژێر کۆنترۆلی گرۆپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوەنە جیگیرکراون.