چین بەکارهێنانی مۆبایلەکانی ئایفۆن لەکاتی کارکردن قەدەغە دەکات

هەولێر – نۆرس پرێس

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، چین بەکارهێنانی ئایفۆنی بۆ فەرمانبەرانی حکومەت لە شوێنی کارەکانیان قەدەغە دەکات.

جینا رایمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمریکا پێیوابوو وڵاتەکەی پابەند بێت بە جێبەجێکردنی کردەیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و دەستبەرداری هەموو وەبەرهێنانەکانی چین نەبێت.

دوای گەشتەکەی بۆ چین، وەزیرەکە لە کەناڵی سی بی ئێس تیڤی رایگەیاند، لە وەڵامی داواکارییەکدا بۆ لێدوان لەسەر پێشنیارەکانی هەندێک لە ئەندامانی پارتی کۆمارییەکان بۆ قەدەغەکردنی وەبەرهێنان لە کۆمپانیا چینییەکان لە ئەمریکا و ئایا ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری دەکات یان نا و گوتی”دەبێت زۆر وریا بین، لێکۆڵینەوە لە هەموو وەبەرهێنانێک بکەین و بریار بدەین کە ئایا زیان بە ئاسایشی نیشتمانیمان دەگەیەنێت یان نا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو وەبەرهێنانەکان لە چینەوە تا ئەمریکا زیان بە ئاسایشی نیشتمانی ناگەیەنن، بەڵام زۆرێکیان زیانبەخشن، پێویستە هەر حاڵەتێک بە جیا شیبکرێتەوە و سەیری راستییەکان بکرێت” و بە گوتەی ئەو واقیعی و پراکتیکی بێت.