بە هۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە.. بەڕێوبەری خۆسەری دانیشتوان ئاگادار دەکاتەوە جوڵەیان سنوردار بکەن
کۆبانی- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، سێشەممە، بەڕێوبەری خۆسەر لە هەرێمی فورات هۆشداری دا بە دانیشتوانی شاری کۆبانی کە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە لە ماڵ و حاڵی خۆیان نەچنە دەرەوە.
لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە شاری کۆبانی و گوندەوارەکانی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بە چەکی قورس بۆردومان دەکرێن.
بەڕێوبەری خۆسەری لە راگەێنراوێکدا “وڵاتانی گەرەنتیدەر”ی بە بەرپرسیار زانی لە “تاوانەکانی داگیرکاریی تورکیا دژ بە خەڵکی سڤیل” لە کۆبانی.
وەک دەرەنجامێکی سەرەتایی لە سەرەتای بۆردومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر شاری کۆبانی و گوندەوارەکانی و بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، منداڵێک کە تەمەنی لە 14 ساڵ کەمتر بوو گیانی لەدەستداوە و منداڵێکی دیکەش کە تەمەنی لە دوو ساڵ کەمترە لە سەریدا برینداربووە، ئەمە جگە لە برینداربوونی دوو هاوڵاتی سڤیلی تر.
لە كاتێكدا گوندی قەرە ماغ، 18 كم رۆژهەڵاتی كۆبانی كەوتە بەر چەند گولەیەك، ئەمە جگە لە تۆپبارانكردن گوندەكانی بوبان سیلم و سفتك ئاشمە لە گوندەواری رۆژئاوای شارەكە.
لە کاتژمێرەکانی بەیانی زووەوە شاری کۆبانی و دەوروبەری کەوتۆتە بەر تۆپبارانی قورسی تۆپخانەکانی تورکیا و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردومانەکان بەردەوامیان هەیە.