هەولێر- نۆرس پرێس
لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ چوار ملیۆن و 763هەزار و 597 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
بە پێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، یەک ملیار و 198 ملیۆن و 899 هەزار و 250 دۆلار داهاتی کەرتی گەشتیاری هەرێم بووە، هەر گەشتیارێک لە کاتی سەردانیکردنی نزیکەی 250 دۆلاری خەرجکردووە.
سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاتنی گەشتیاران زیادی کردووە زۆربەی گەشتیارەکان لە خوارو و ناوەڕاستی عێراقن کە لە 80% ژمارەکە پێکدێنن و ئەو 20% دەمێنێتەوە گەشتیاری بیانین.
هەردوو دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان ماوەی دوو رۆژ کۆنفراسی گەشتوگوزار و وەبەرهێنانیان لە هەولێر ئەنجامداوە.
بە وتەی بەرپرسانی گەشتوگوزار، ئامانج لە کۆنفڕانسەکە بۆ زیادکردنی داهات و قەبارەی بازرگانی دەیانەوێت لە داهاتوودا وەبەرهێنەرانی وڵاتانی کەنداو بێن لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.