جوڵانەوەی سوەیدا رەتیدەکاتەوە دەستیان هەبێت لە داخستنی فەرمانگەکاندا

سوەیدا– نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، “تیمی راپەڕینی جەماوەریی” لە پارێزگای سوەیدا، گشتاندنێکی دەرکرد و جوڵانەوەکەیان بێبەری کرد لە داخستنی فەرمانگەکانی حکومەت و خزمەتگوزارییەکان، دوای ئەوەی مانگرتنی هەمەلایەنەیان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هەڵوەشاندەوە.

“تیمی ڕاپەڕینی جەماوەریی” کە رێکخەری جوڵانەوە و ناڕەزایەتییەکانی شاری سوەیدایە، راوێژکاری لە نێوان ئەوان و خۆپیشاندەراندا دەکرێت و لەسەر ئەو بنەمایە راگەێنراو بە ناوی جوڵانەوەکەوە دەردەکەن.

یەکێک لە رێکخەرانی جوڵانەوەکە لەو تیمە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کەسانێک هەن (ناویانی نەهێنا) کە هەوڵدەدەن ئاگری ناکۆکی لەنێو خەڵکانی پارێزگاکەدا خۆش بکەن، بە ئاراستەکردنی بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی حکومەت بۆ داخستنی فەرمانگەکانیان و تۆمەتبارکردنی جوڵانەوە جەماوەرییەکە بەوەی کە لە پشت ئەو داخستنانەوەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەی پاراستنی جوڵانەوە جەماوەرییەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە سەرجەم بەشە فەرمییەکانی راگەیاندووە کە بەردەوام بن لە کارەکانیان، و مەبەست لە مانگرتنەکەیان ناردنی پەیامیکی سیاسییە بۆ دەسەڵاتداران  کە دانیشتووانی سوەیدا بەیەکجاری ئەوان رەتدەکەنەوە”.

لەسەرەتای هەفتەی دووەمی جوڵانەوەکەدا، داواکاری گشتی لە سوەیدا رەتیکردەوە کە دادگا بکاتەوە، دوای ئەوەی مانگرتنەکە تەنها بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەشێوەیەکی بەشێکی بەڕێوەچوو، ئەمەش وەک هەوڵێکی دەسەڵاتداران بوو، بۆ فشارخستنە سەر خۆپیشاندەران.

بە گوتەی چالاکوانانی بزووتنەوەکە، حکومەتی سوریا پەنا دەباتە بەر کەڵک وەرگرتن لە کارتی فەرمانگەکانی حکومەت و هەڕەشەی داخستنی دادگا و بانکەکان دەکەن، وەک کاردانەوەیەک بە داخستنی سەرجەم بارەگاکانی حیزبی بەعس لە ناو سوەیدا.

لە 17ی مانگی ئابی رابردووەوە، ناڕەزایەتییەکان لە سوەیدا و گوندەوارەکانی سەریهەڵداوە و دروشمیان بەرزکردۆتەوە کە داوای رۆیشتنی “ئەسەد” دەکەن و جەخت لەسەر بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان دەکەنەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی.

ئامادەکردنی: ڕەزان زەینەدین – داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی