وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشیاری دەدات لە دەستوەردانی دەرەکی لە دێرەزوور
قامشلۆ – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی لایەنی دەرەکی دەستوەردانی رووداوەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا بکات، و جەختی لەسەر هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد.
گوتەبێژی وەزارەتەکە، ڤێدانت پاتێل، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا هۆشداری داوە لە “مەترسیەکانی دەستوەردانی دەرەکی”، کە ئەو لایەنانەن پابەند نین بە هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنانی داعش.
ڤێدانت پاتێل، ئاماژەی بەوەدا کە لە سەرەتای هەفتەکەدا ئیتان گۆڵدریچ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و جەنەراڵ فۆیل فەرماندەی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرکردەکانی هۆزەکانی دێرەزۆر لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی نارەزایی دانیشتوانی دێرەزوور رێککەوتوون، هەروەها پێویستی رێگریکرن لە هەبوونی قوربانی لە نێو هاوڵاتیانی مەدەنیدا.
گوتەبێژەکە، قسەکانی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گۆڵدریچ و جەنەراڵ فۆیل سەبارەت بە هاوبەشی بەهێزی نێوان هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتیکردوە.
هاوکات سکرتێری رۆژنامەوانی پنتاگۆن، جەنەراڵ پات رایدەر، لێدوانێکی لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی سوریا، رایگەیاند، ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی هەسەدە بۆ بەردەوامبوون لە تێکشکاندنی داعش، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.