5 گوندی باکووری حەسەکە روبەڕووی بۆردومانی تورکیا دەبنەوە و دانیشتوانیان ئاوارەی دەشتەکان دەبن
تل تەمر- نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێشەممە، 5 گوندی رۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە کەوتە بەر بۆردومانی تورکیا، ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووانەکانیان.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەو گوندانەی کە کراونەتە ئامانج بریتین لە “ئەل تەویلە، ئەلکوزلیە، تل لەبەن، ئەلسەلماسە، ئوم ئەلخەیر” کە زیانیان بە ماڵ و موڵکی دانیشتووانیان کەوتووە.
لەم نێوەندەدا ئەو گوندانەی کە دەکەونە سەر هێڵەکانی بەرکەوتن لە گوندەواری تل تەمر تاڕادەیەک ئارامیەک بەسڵەمینەوەوە بەخۆوە دەبینن، بەڵام هێشتا دانیشتووانەکە نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە ترسی ئەوەی هێزەکانی تورکیا دووبارە گوندەکانیان بۆردومان بکەنەوە.
ئەمەش لە میانی ئەو پێشهاتانەدا دێن کە گوندەکانی هێڵی بەرکەوتن بە درێژایی رۆژئاڤا و باکووری سوریا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەخۆوە دەبینن.