به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه دو سەربازی سوری برینداربون
نۆرس پرێس- ته‌لڕه‌فعه‌ت
به‌هۆی بۆردومانی درۆنێكی توركیاوه بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی حكومه‌تی سوریا له ناوه‌ڕاستی شاری ته‌لڕه‌فعه‌ت دو سه‌رباز برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ نۆرس پرێس رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه درۆنێكی توركی خاڵێكی ئه‌منی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریای بۆردومانكردوه‌و به‌و هۆیه‌وه دو سه‌رباز برینداربون و زیانی مادیش به‌ر بیناكه كه‌وتوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپهاوێژه‌كانی توركیا به بیست گوله تۆپ ته‌لڕه‌فعه‌ت و ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌یان تۆپبارانكردوه‌و له‌لایه‌ن تۆپهاوێژه‌كانی سوریاشه‌وه وه‌ڵامیان دراونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری تۆپبارانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری حه‌ڵه‌ب چڕكردوه‌ته‌وه.