بۆ تاوتوێکردنی یاسای بودجه.. كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپێكرد
هەولێر – نۆرس پرێس
پێش کەمێک كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرکوەزیران، ده‌ستیپێكرد و یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ش دواپێشهاته‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و بارودۆخی شایستەی دارایی فەرمانبەرانە له هه‌رێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی کەرکووک و ئەگەری سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغداد تاوتوێدەکرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌ركوه‌زیران، كۆ ده‌بێته‌وه، کۆبوونەوەکە دوو بڕگە لەخۆ دەگرێت و بڕیارە باردودۆخی کەرکووک و ئەگەری سەردانکردنی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا لە پاشکۆی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه، دواپێشهاته‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و بارودۆخی موچه له هه‌رێمی كوردستان و دە‌ره‌ئه‌نجامی دواكۆبونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندی به‌غدا ده‌خرێته‌روو.
هەروەها له بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆنووسی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، تایبه‌ت به پێشنیاره‌كانیان بۆ پێداچونه‌وه به خشته‌ی وه‌رگرتنی باجی فرۆشتن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریی پرۆژه و بنكه گه‌شتیارییه‌كان ده‌خرێته‌روو.