بنزیما: هەوڵ دەدەین لە جامی جیهانی یانەکاندا بە پاڵپشتی هاندەران کارێکی گەورە ئەنجام بدەین

ژووری وەرزشی-نۆرس پرێس

ئەستێرەی فەرەنسی کەریم بنزیما، هێرشبەری یانەی ئیتیحاد جەدەی سعودی، باسی لە ئەنجامی تیروپشکی مۆندیالی یانەکانی 2023ی کرد، کە بڕیارە لە شانشینی سعودیە بەڕێوەبچێت و لە لێدوانێکدا بنزیما گۆتی، دڵخۆشم کە لە ئاهەنگەکەدام و زۆر بە پەرۆشم بۆ پێشبڕکێی جامی جیهانی یانەکان.

هێرشبەری ئیتیحاد گۆتیشی، ئەزمونێکی زۆرم هەیە لەم جۆرە یارییانە لە جامی جیهانی یانەکاندا، ئەم ئەزمونانە دەخەمەڕوو، بەدڵنیاییەوە بە پاڵپشتی هاندەران کارێکی گەورە ئەنجام دەدەین.

هەروەها بنزیما لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی وەرزشی ئێس ئێس سی رایگەیاند، بەڵێنی هیچ شتێک بە هاندەران نادەم، بەڵام باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش دەکەین، چاوەڕێی پاڵپشتییە گەورەکەشیان دەکەین، جامی جیهانی یانەکان خاوەن ناوی گەورەن، هیوادارین ئاستێكی زۆر باش پێشکەش بکەین و بگەین بە دورترین ئاست.