تورکیا گوندێکی منبج بۆردومان کرد

منبج – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی لایەنگری تورکیا بە چەند گولـلە هاوەنێک گوندی کاوکڵی ڕۆژئاوای منبج لە باکووری سوریا بوردومان کرد.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە گوندی کاوکڵی ڕۆژئاوای شاری منبج بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا و گرووپەکانی   لایەنگری ئەو وڵاتە بە پێنج گولە هاوەن گوندەکەیان کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، بوردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی گوندەکە دروستکردووە، و زیانی ماددیشیان گەیاندووە. .

هێزەکانی تورکیا و گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە هێرشی زەمینییان بۆ سەر گوندەوارەکانی باکووری منبج دەستپێکردووە، هەروەها بە هاوەن و تۆپ گوندە سنووری منبج لە نزیک بنکەکانی تورکیا تۆپباران کران.

ئامادەکردنی: فادی حسێن – : سەعەد یازچی