ئاوارەبوونی دەیان خێزان لە ئیدلب بەهۆی تۆپبارانەوە
ئیدلب – نۆرس پرێس
لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، چەند ناوچەیەک لە ئیدلبی باکووری رۆژئاوای سووریا، رووبەرووی ئاوارەبوونی دەیان خێزان بوونەتەوە لە ئەنجامی پەرەسەندنی توندی سەربازی لەلایەن هێزەکانی حکومەت و رووسیا لە ناوچەکەدا.
سەرچاوە مەیدانییەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، گوند و شارۆچکەکانی ئیبیلین، باڵیون، ئەلبەرا، گوندەکانی هێڵی رۆژهەڵاتی ناوچەی جەبەل ئەلزەوییە، باشووری ئیدلب، هەروەها شاری سەرمین و شارۆچکەی ئافێس، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا رووبەڕووی جوڵەی بەرەو ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا، باکووری ئیدلب بەخۆیەوە بینی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا ژمارەی خێزانە ئاوارەبووەکانی ئەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە زیاتر لە 75 خێزانی تێپەراندووە، زۆربەی خێزانەکان بەرەو کەمپی ئاوارەبوون لە سنووری سوریا و تورکیا لە باکوری ئیدلب رۆیشتوون.
لە ناوەراستی مانگی رابردووەوە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا رووبەرووی هەڵکشانی سەربازی و بۆردومانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا، رووسیا و دەستەی تەحریر شام (پێشتر بەرەی نوسرە) بوون، کە لە ئەنجامدا دەیان کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، لە کاتێکدا ترسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هەیە.