دابەزینی بەهای لیرە لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان

قامشلۆ – نۆرس پرێس

لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی یەک دۆلار نزیک بووەوە لە 14 هەزار لیرەی سوری، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستاندا.

بەگوێرەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ نۆرس پرێس، نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆ بە 13 هەزار و 900 لیرە بووە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 600 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.

لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 13 هەزار و 500 بۆ کڕین و 13 هەزار و 700 بۆ فرۆشتن، لە حەسەکە و ئیدلبیش گەیشتە 14 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 900 لیرە بۆ کڕین، بەپێی ماڵپەڕی “لیرە ئەلیوم”.

لە شاری حەڵەب نرخی یەک دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 13 هەزار و 800 لیرە و بۆ کڕینیش 13 هەزار و 600 لیرە.

لەکاتێکدا بانکی ناوەندی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری بە 10 هەزار و 600 لیرە بۆ هەر دۆلارێک پاراستووە، بەپێی بڵاوکراوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر