هاوڵاتیانی شاری دهۆک دژ بە نەناردنی بودجە لە بەغداوە خۆپیشاندان دەکەن
دهۆک – نۆرس پرێس
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هەزاران هاوڵاتی پارێزگای دهۆك، دژ بە نه‌ناردنی موچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان و وەک هاوسۆزییەک بۆ رووداوەکانی شاری کەرکووک، خۆپیشاندانی به‌فراوانیان ده‌ستپێكرد.
پەیامنێری نۆرس پرێس لە دهۆک رایگەیاند، خۆپیشانده‌رانی دهۆك داواده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدڕاڵی ره‌وانه بكات، كه به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌وه موچه‌كانیان دواكه‌وتوه و هەروەک هاوسۆزی خۆیان بۆ رووداوەکانی دووی ئەلیلولی شاری کەرکووک راگەیاندووە، کە تیایدا چوار خۆپیشاندەری کورد بوونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەشیان بەدەست هێزەئەمنییەکانی کەرکووک، بریندارکران.
خۆپیشانده‌ران ئاڵای كوردستانیان به‌رزكردبوەووە “وەک هێمایەک دژ بە هەر پلانگێڕییەک بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان” وەک خۆیان رایانگەیاند، داواشیانکرد هه‌رچی زوه حكومه‌تی عێراق ده‌ست به‌ناردنی پشكی هه‌رێمی کوردستان بكات و چیدی یاری بە چارەنووسی کارمەندانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکرێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له به‌غدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌غدا بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بڕی ترلیۆنێك و 500 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، واته مانگانه 500 ملیار دینار ره‌وانه ده‌كرێت.