منداڵێکی دووساڵان وەک یەکەم قوربانی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانی
کۆبانی- نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بە هۆی تۆپبارانە قورسەکانی تورکیاوە بۆ سەر نەخۆشخانەی کۆبانی، لە لێواری ڕۆژهەڵاتی شارەکە، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە شاری کۆبانی بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كه‌وه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند كه منداڵه‌كه “خه‌لیل جیهاد شێخۆ” له سه‌ری دراوه.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە گولـەتۆپ بەر سەربانی نەخۆشخانەکە کەوتووە، نەخۆشەکان و هاوەڵەکانیان لە ترسی دووبارەبوونەوەی بۆردومانەکە نەخۆشخانەکەیان بەجێهێشتووە.
تۆپخانەکانی تورکیا تا ئێستاش بۆردومانی گەڕەکەکانی کۆبانی و گوندەکانی گوندەواری رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئەو شارە دەکەن، ئەمەش ترسی لای خەڵکی سڤیل دروست کردووە.
په‌یامنێری نۆرس پرێس له كۆبانی رایگه‌یاند كه مه‌ودای بۆردومانه‌كه فراوانتر بووه و چوار گوندی تری گوندەواری رۆژئاوای گرتۆته‌وه، ئەمەش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ تۆپبارانكردنی هەڕەمەکی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تری شاره‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی توركیا و بیستنی ده‌نگی ته‌قه، كۆچی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه سنورییه‌كانی كۆبانی دەبینرێت بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه.