رووسیا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئەنجامدانی 14 پیشێلکاری ئاسمانی تۆمەتبار دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی حمەیمێمی رووسی، ڤادیم کۆلێت رایگەیاند، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا 14 جار لە سوریا پرۆتۆکۆلی دوورکەوتنەوە لە بەریەککەوتنیان “پێشێل” کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی رۆژی رابردوودا 14 حاڵەتی پێشێلکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی دوورکەوتنەوە لە بەریەککەوتن لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە تۆمارکراوە، بەهۆی گەشتەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی رووسیادا نەبووە”.

کۆلێت جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانییەکە بەم جۆرە کارانە “بەردەوامە لە دروستکردنی هەلومەرجی مەترسیدار بۆ دروستبوونی رووداوی فڕۆکەوان، و بۆ تێکدانی دۆخی ئاسمانی سوریا”.

پێرێ یەکشەممە، بەرپرسێکی رووسی رایگەیاند کە ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دوو ئامانج لە شاری حومسی سوریا ئەنجامداوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی