کۆمپانیای bmw بەنیازە لە ماوەی 24 مانگدا شەش مۆدێلی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بخاتە بازارەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئۆلیڤەر تسێپسی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ڕایگەیاند، كە كۆمپانیاكە بەنیازە لە ماوەی 24 مانگدا ،شەش مۆدێل بخاتە بازاڕەوە وەك بەشێك لە كاری داهاتووی خۆی بەناوی “نیو كلاس” كە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی.

بڕیارە لە ساڵی 2025دا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی نیو كلاس لە كارگەی كۆمپانیاكە لە شاری دیبریسن لە هەنگاریا دەستپێبكات.

تسێپسی لە وتارێكدا لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی IAA لە میونشن رایگەیاند، پلانمان هەیە لە ماوەی 24 مانگدا بە شێوەیەكی زۆر خێرا شەش مۆدێل بخەینە سەر ڕێگا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلەكان، چەند جۆرێك دەبن و لەهەر جۆرێكیدا شتێك پێشكەش بە كڕیاران دەكەن، بزوێنەرەكانیشیان كارەبایی دەبێت.